وەزیرى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت" لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیار درا بەپێدانى ڤاکسینی جۆری (فایزەر- بایۆنتیک) بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە تەمەنی (١٢) ساڵی و سەرووتر".
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئاماژە بە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و راسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگە پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕیاردرا بە:
پێدانی ڤاکسینی جۆری ڤایزەر-بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە تەمەنی (١٢) ساڵی و سەرووتر، پێویستە پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانە.