وەزارەتی خوێندنی باڵا:
گۆڕانکاری بەسەر کۆلیژ و بەشەکان ٢٥ هەزار قوتابیدا دێت


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ ئەنجامی نوێی گۆڕانکارییەکانی زانکۆلاین ڕادەگەیەنێت و شوێنی ٢٥ هەزار خوێندکار گۆڕانکاری بەسەردا دێت. 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەمە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا، کاتژمێر١٢ نیوی نیوەڕۆ لە دیوانی وەزارەت، ئەنجامی نوێی گۆڕانکارییەکانی وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢)ڕابگەیەنێت.

 تا ئێستا وردەکاری ئەو گۆڕانکاریانە رانەگەیەندراوەو بڕیارە لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەدا سازبکرێت.



PM:12:35:02/11/2021