ماڵپەڕی بافڵ تاڵەبانی: لاهور جەنگی لە یەکێتی دوورخرایەوە

ماڵپەڕی ( ئێستا ) ی سەر بە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای یەکێتیەوە ئەمشەو بڵاویکردەوە، لاهور شێخ جەنگی لە یەكێتی دوورخرایەوە.

ئەو ماڵپەڕە هەر هێندەی بڵاوکردۆتەوەو هیچ زانیاریەک، یان بەڵگەنامەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.

لە ١٧ تە موزەوە لاهور شێخ جەنگی تێکڕای دەسەڵاتەکانی وەك هاوسەرۆك ڕادەستی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كرد.

ئەمشەو ماڵپەڕی " سپی " لە هەواڵێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ناوچەکانی خۆیانەوە مەکتەبی سیاسیان سەرپشک کردووە بۆ لێکۆڵینەوەو بڕیاردان لەسەر کەیسەکە هەمووی.

هەروەها بڵاویکردبوەوە کە لاهور جەنگی و چوار سەرکردایەتی نزیک لە یەکێتی دوورنەخراونەتەوە.



PM:11:12:02/11/2021