ئەمڕۆ بە بڕیاری وەزارەتی دارایی هەرێم بەڕێوبەرانی مەرزی پەروێزخان و گومرکی گەرمیان لە پۆستەکانیان دورخرانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لەسەر فەرمانی ئاوات شێخ جەنگی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەریەک لە بەڕێوەبەرانی مەرزی پەروێزخان و گومرگی گەرمیان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری لەسەركارلادانی بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مانگرتنەی لە ماوەی رابردوو شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان ئەنجامیادا و هاتووچۆی مەرزەکەیان تا دوێنێش راگرتبوو.