خشتەی مووچەی هەفتەی داهاتوو بڵاوکرایەوە

بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی چەند شوێنێکی تر بۆ مانگی تشرینی یەکەم بەبێ‌ لێبڕین دابەشبکات. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەازرەتی دارایی  و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەشدەکرێت".

ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حکومەتی‌ هەرێم دابەشکردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یەکەمی دەستیپێکرد و وەزارەتی‌ تەندروستی‌ وەک یەکەم وەزارەت مووچەی‌ وەرگرت، هاوکات ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەبێ لێبڕین دابەشکرا. 


PM:01:10:04/11/2021