تەندروستی سلێمانی لەبارەی كۆرۆناوه ڕاگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" تەنها لە سەدا (١٣)ی خەڵكی پارێزگاكە خۆی كوتاوە ئەو ڕێژەیە زۆر كەمە و دۆخەكەش بە مەترسیدار دەزانین". 

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، تەنها لەسەدا (١٣)ی خەڵكی پارێزگای سلێمانی خۆی كوتاوە ئەم رێژەیە زۆر بە كەم‌ و مەترسیدار دەزانین لە ئێستادا، بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم كە كوتان بكاتە ناچاریی.

ڕاشیگەیاندووە" داتاكان ئەوە دەخەنەڕوو، كە هەركەسێك خۆی كوتابێت بە ڤاكسینی كۆرۆنا، ئەگەر تووشی ڤایرۆسەكەش بوو بێت بەشێوەیەكی مەترسیدار توشنەبووە". 

ئاشكراشیكردووە: كە لە ئەمرۆوە ٢٥ تیمی گەرۆك بە بڵندگۆوە بۆ بەكارهێنانی ڤاكسین دەگەرێن.


PM:04:07:04/11/2021