لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا زانیاری نوێ بڵاو دەکرێتەوە

لەبارەی گەشتی هاوڵاتیان بۆ وڵاتی تورکیا باڵوێزخانەی تورکیا لە بەغدادی پایتەختی عێراق ڕایگەیاند " تەنیا لەڕێگەی یەک کۆمپانییەوە دەتوانن ڤیزای تورکیا وەربگرن". 

ئەمڕۆ شەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، باڵوێزخانەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "ئەوان بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق تەنیا کار لەگەڵ یەک کۆمپانیا دەکەن، کە بریتییە لە کۆمپانیای (Gateway Management and Logistics Inc).

باڵوێزخانەی تورکیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاگادار دەکاتەوە، کە دەتوانن لەڕێی نووسینگەکانی ئەو کۆمپانیایە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، کەرکووک، مووسڵ، بەغدا و بەسرە داوای ڤیزای تورکیا بکەن".

باڵوێزخانەکە هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و داوایان لێدەکات جگە لەو کۆمپانیایەی ناوی هاتووە، مامەڵە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی دیکە نەکەن، ئەوانە ”فێڵ لە هاووڵاتیان دەکەن.



PM:01:14:06/11/2021