مه‌سرور بارزانی لەگەڵ ئیسماعیل بێشکچی کۆبووەوە

‌وێنەی کۆبوونەوەکە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێشوازی لە ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد و ئاماژەی بە هەڵوێست و نوسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کرد. 

نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆمەڵناس و نوسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی ڕەوای کورد بەرز نرخاند و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نوسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کرد، کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە و بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو کردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئیسماعیل بێشکچی، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر لایەنی پەروەردەیی و بایەخدان بە پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە، بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردەوە.


PM:02:12:06/11/2021