ئەمریكا بۆ توركیا: رێگەنادەین ھیچ لایەنێک ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ھاوپەیمانە کوردەکانمان


ئەمریکا ھۆشداریی دەداتە تورکیاو دەڵێت: رێگەنادەین تورکیا ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ھاوپەیمانە کوردەکانمان لەسوریا.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) بە میدیاکانی رایگەیاند " ئەو دەنگۆیانەیان بیستووە کە باس لەئەگەری ھێرشی تورکیاو گروپە چەکدارەکان دەکەن بۆ سەر باکوورو رۆژھەڵاتی سوریا، بۆیە ھۆشداریی بەھەموولایەک دەدەن کە ئیدارەی (بایدن) رێگەنادات ھیچ لایەنێک ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ھاوپەیمانە کوردەکانیان".

چەند ھەفتەیەکە بەرپرسانی تورکیا هەڕەشە لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن و باس لەدەستپێکردنی ھێرشێکی نوێ بۆ سەر ئەو ناوچەنە دەکەن و، رۆژانە میدیاکانی نزیک ئۆپۆزسیۆنی سەر تورکیا باس لەو هێرشدەکەنە. 



PM:08:56:06/11/2021