سهرۆكی ههرێمی كوردستان ههوڵی تیرۆركردنی مستهفا كازمی بە توندی ئیدانه دهكات و رایدهگهیهنێت" هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەرەسەندنێكی مەترسیدارە".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هەوڵە شکستخواردووە بۆ تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە شوێنی نیشتەجێبوونی لە بەغدا کرایە ئامانج سەرکۆنە دەکەم، سوپاس بۆ خوای گەورە کە تەندروستی باشە".
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو: ئەم کردەوە تیرۆریستییە پێشهاتێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵات دەکات و هۆشداریی دەدات لە دەرئەنجامە سەختەکان. داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە ئارامی بپارێزن و دان بە خۆیاندا بگرن.
بهرهبهیانی ئەمڕۆ لە رێگای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژەوە ماڵهكهی كازمی له ناوچهی سهوزی بهغداد كرایه ئامانج، دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق پهیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردهوه و وتی، خۆی و ئهوانهی له گهڵیدان سهلامهتن.