بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە و ڕانیە و قەڵادزێ بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست دەستیان بە گردبونەوە كرد و مانگرتنیان لە كارەكانیان ڕاگەیاند.
ماوەی چەند ڕۆژێکە فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەشێک لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوا دەكرێن بكرێن بە هەمیشەیی.