مەسعود بارزانی: پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت

‌مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی
سەرۆکی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشكەی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ئیدانه‌ دەکات و دەڵێت" پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت".

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە" زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی لە بەغدا و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم". 

بارزانی لە بڵاوکراوەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.


AM:11:21:07/11/2021