ڤیدیۆ.. رەحمە ریاز لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت

خانمە گۆرانیبێژی دیاری عێراقی رەحمە ریاز، له‌گەڵ هاوسەرەکەی لە شەوە ئاهەنگێکدا پێکەوە دەردەکەون. 

رەحمە ریاز لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام)، گرتەیەکی ڤیدیۆی تازەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، کە بووەتە جێی سەرسامکردنی بەشێک لە هەوادارەکانی.

رەحمە ریاز لە دایكبووی ساڵی (١٩٨٧)ی عێراقە، یەکێک بوو لە بەشداربووە سەرکەوتوەکانی ستار ئەکادیمی، چەند بەرهەمێكی هونەری هەیە، خاوەنی بینەر و گوێگرێکی زۆرە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوبراو بەم دواییە یەكێك لە گۆرانییەكانی بینەرێكی زۆری لە یوتیوب كۆكردەوە، هاوکات ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ ئەکتەری ناسراوی عێراقی (ئەلێكساندەر علوم) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا. 


PM:01:06:07/11/2021