كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم: دەتوانن داوای وەرگرتنی ڤیزە بکەن

كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەرێم دواكات بۆ پێشكەش كردنی داواكاری بۆ پێدانی ڤیزەی هەمەجۆر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەرمی خۆی لە (فەیسبووک) بڵاویکردەوە، داواکات بۆ داواکردنی  ڤیزەی ھەمەجۆر تا رۆژی سێشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کراوەیە و دەتوانرێت داواکاری پێشکەش بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەو ڤیزەیە ساڵانە بەشێوەیەکی ئۆنلاین فۆڕمەکە پڕدەکرێتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەم و دووەمی هەموو ساڵێک دەرفەت بە خەڵکی دەدرێت ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە و دواتر بە هەڕەمەکی بە ستستەمی کۆمپیوتەری هەڵدەبژێردرێن.




PM:05:24:07/11/2021