زانکۆی سلێمانی لە پلەی دووەمین دایە

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی تشرینی دووەم، زانکۆی سلێمانی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردەوە، "بەپێی تازەترین راگەیاندراوی دامەزراوەی (Nature index)، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی عیراق لەپلەی دووەمدایە، بەهۆی بڵاوكردنەوەی دوو توێژیەنەوەی زانستی ئاست بەرز".

 Nature index دامەزراوەیەكی زانستی تایبەتە بە هەڵسەنگاندن و ریزبەندی كردنی توێژینەوە زانستی و جیهانیەكان لەبوارەكانی فیزیا، كیمیا، بایلۆجی (زیندەوەرزانی) ئەم دامەزراوەیە لەڕێگەی ئەپی (Nature index) كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی ئەو توێژینەوانەی ،كە لە٨٢ گۆڤاری زانستی جیهانی ئاست بەرزدا بڵاو دەبێتەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری بەرزن،هاوكات ئەو توێژینەوانە دەچنە لیستی (Nature index) كە بابەتی تازەی سەردەم دەكەنە كرۆكی توێژینەوەكانیان.

دامەزراوە (Nature index) پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە زانستی و لێكۆڵینەوەكانی جیهاندا هەیە وەك زانكۆو پەیمانگە زانستییەكان.

جێی باسە دامەزراوەی (Nature index) مانگانە زانیاری تازە بڵاودەكاتەوە ئەم لیستەی خوارەوە لە ١/٨/٢٠٢٠ تا ٣١/٧/٢٠٢١ تازەكراوەتەوە بەپێی لیستەكە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی عیراق لەپلەی دووەمدایە بەهۆی بڵاوكردنەوەی دوو توێژیەنەوەی زانستی تایبەت بەو بوارانەی ئاماژەی پێدراوە.



AM:10:20:08/11/2021