ئاکرێ.. به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر كچێكی ته‌مه‌ن (١٣) ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا

‌دیمەنێکی قەزای ئاکرێ
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گەڕەکێكی قەزای ئاکرێ لە ماڵێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزایی ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە گەڕەكی تاخێ حاجی غەنی لە سەنتەری قەزای ئاكرێ بەھۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەنجامی رووداوەكە کچێکی تەمەن (١٣) ساڵی خاوەن پێداویستی تایبەت گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بە سەختی برینداربوون.

ئاشکراشیکرد: دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكانی ئاگرکوژێنەوە راستەوخۆ چوونە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد، بەڵام زیانێكی زۆر بە ماڵەكە گەشتووە.


PM:04:35:09/11/2021