پێشبینی بەفربارین لەم شارانەی هەرێم دەکرێت

پێشبینی بەفربارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

کەشناسێکی عێراقی پێشبینیەکانی بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەفرو باران ببارێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ''لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بارستە هەوایەکی سارد لە تورکیاوە ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات و لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک پێشبینی بەفربارین و بارانبارینیش دەکرێت."

ئەوەشی خستوتەڕوو "لە هەفتەی داهاتووشدا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوای دەریای ناوەڕاستەوە دۆخەکە ناجێگیر دەبێت".

 



PM:11:22:09/11/2021