پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەكی بۆ ئەو كەسانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت كۆچی نایاسایی بكەن

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لەڕێگەی هەڵمەتێکی میدیاییەوە هاوکار و ڕێنیشاندەری هاوڵاتییان دەبن، بۆئەوەی بەڕێگەیەکی یاسایی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن". 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە رێگەی هەڵمەتێکی میدیاییەوە هاوکار و رێنیشاندەری هاوڵاتییان دەبین، بۆ ئەوەی بە رێگەیەکی یاسایی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن، نەک رێگەی مەرگەسات و قاچاخ و نایاسایی بگرنەبەر".

ڕاسیگەیاندووە" بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە رێگەی پەڕەی تایبەت بەخۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای کارکردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێکی دیکە لە ڤیزا بڵاودەکاتەوە".

باسی لەوەشکردووە: ئامانجمان لەم هەڵمەتە ئەوەیە هاوڵاتییان بە رێگایەکی سەلامەت و یاسایی کۆچبکەن، بۆئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان دووربن لە مەترسییەکانی رێگای کۆچی نایاسایی. 

ئاشكرایكردوە: لێرەوە داوا لە ھەر كەسێكی بە ئەمەك و دڵسۆز دەكەین، كە دیمەنی ژن و منداڵ و گەنج و پیرەكانی ڕێگای كۆچ ناخی هەژاندوون، هاوكارمانبن لەم هەڵمەتەدا، بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتییان كورد لەو ڕێگایە نەبنە قوربانی و ڕێگری لەو نەهامەتییە بكەین.


PM:05:48:10/11/2021