سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ساخته‌كاری له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ١٠ ـی تشرینی یه‌كه‌مدا نەکراوە، لێكۆڵینه‌وه‌ش له هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگه‌یاند " لێكۆڵینه‌وه له كوژرانی خۆپیشانده‌رێك له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا به‌رده‌وامه كه له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو كوژرا".
هەروەها وتیشی " لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به چاودێری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن".
لەبارەی رای ئەو لایەنانەی سەر ئێران و خۆپیشاندەرانیان لەسەر مەیدانی تەحریر و هەڵبژاردنەکە بە ساختەکاری ناوزەد دەکەن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی رایگه‌یاند" ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه".
هەڵوێستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەی لەسەر هەڵبژاردن قورسای گەورەی دەبێت لەسەر ئەو ئەنجامەی تا ئێستا راگەیاندراوەو پێگەی کۆمسیۆنی باڵاش بەهێز دەکات.