فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی

حكومەتی عیراق بڕیاریدا فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی و ئەوانەشی بەشێوەی رۆژانە كاریان كردووە گرێبەستیان بۆ بكرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێکی دەرکردووە کە بەپێی بڕیارەکە، ئەو فەرمانبەرانەی بەشێوەی رۆژانە دامەزراون و بڕیاری ٢٠١٩ بۆ خوارەوەیان هەیە دەكرێن بەگرێبەست و بڕیارە لەم رۆژانەدا جێبەجێ بكرێت.

بەشار عەقراوی بەڕێوەبەری گشتی بەشی جێبەجێكردن لە وەزارەتی دادی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوانەی زیاتر لە ٥ پێنج ساڵ خزمەتیان هەیە دەكرێن بە هەمیشەیی.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا" وەك وەزارەتی داد كارەكانمان تەواو كردوەو ئەوانەی ئەو بڕیارە دەیان گرێتەوە ناوەكانیان بەرزكراوەتەوە".

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٣ هەزار فەرمانبەری گرێبەستی هەیە کە تیایاندایە نزیکەی ١٥ ساڵە فەرمانبەری گرێبەستەو تا ئێستا حکومەتی هەرێم نەیکردوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.




PM:05:54:11/11/2021