بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

‌شاری سلێمانی
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە و دەڵێت" زیاتر لە حەوت هەزار پاسپۆرت تەواوبووە و هاوڵاتیان  بچن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان".

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات، کە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان سەردانیان بكەن، چونكە حەوت هەزار و ٧٢ پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتییەكە تەواو بووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە" لە كاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ٦:٠٠ی ئێوارە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانمان بكەن، پێوستە خاوەن پاسپۆرت خۆی ئامادەبێت و پێناسێكیشی پێبێت، بەڵام ئەگەر كەسەكە تەمەنی لە خوار (١٨) ساڵەوە بوو، وەلیئەمرەكەی دەتوانێت بۆی وەربگرێتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەڵێت ڕوونیشیکردەوە: ئەو كەسانەی تەمەنیان هەیە و كەسێكی نزیكی پەنجەمۆری بۆ كردووە، پێویستە هەمان كەس كە پەنجەمۆرەكەی كردووە ئامادەبێت، هەروەها پێویستە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەنێو هاوڵاتیاندا. 


PM:09:02:11/11/2021