کارەکانی قونسڵی بیلاروسیا لە عێراق راگیرا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کارەکانی کۆنسوڵی بیلاروسیای لە بەغدا سڕکرد، وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق.

 

ئەمڕۆ هەینی١٢ی تشرینی دووەم، ئەحمەد سەحاف  وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق لە تۆڕە قاچاغچییەکانی مرۆڤ لە رێگەی نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا، مۆڵەتی کارکردنی کونسوڵی فەخری بیلاروسیای لە بەغدادا سڕکردووە."


لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "باڵیۆزانی عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە نێوان سنوری بیلاروسیا و پۆڵەندان و بە ویستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە،  باسی لەوەشکرد "لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی عێراق تەواوی گەشتە راستەوخۆکانی نێوان عێراق بیلاروسیای راگرتووە."

لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا رایگەیاند "گەشتی هاوڵاتیانی عێراقی و سوری و یەمەنییان بۆ بیلاروسیا راگرتووە".

ئەمە دوای ئەوە دێت، کۆچبەرێکی زۆر دەیانەوێت لە ڕێگەی بێلاڕوسیاوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا  ئەمەش گرژی لەنێوان بێلاڕوسیاو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا دروست کردووە، تا ئێستاش بەپێی ئامارە نا فەرمییەکان ٨ پەنابەر کۆچی دواییان کردووە.

 

 

 



PM:10:18:12/11/2021