وەزارەتی تەندروستیی عێراق،
هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ڤایرۆس و دەڵێت
"پێویستە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر و ئامادەکاری بۆ بکرێت".
ئەمڕۆ هەینی ١٢ی
تشرینی دووەم، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند
" ڕهوشی كۆنترۆڵكردنی پهتای كۆرۆنا له بهشێک له پارێزگاكان بەپێی پێوسیت
نییه و پێشبینی دهكهین شهپۆڵی چوارهمی پهتاكه بڵاوبێتەوە".
هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا
هاتووە "بەهۆی ئەو ڕێژە کەمەی خۆکووتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا ، ئەگەری
دروستبوونی مەترسی هەیە."
وەزارەتەکە داوادەکات،
سەرجەم بنكه و ناوهنده تهندروستییهكان ، ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ زیادکردنی
ڕێژەی کوتان و لەهەمانکاتدا ڕێکخستنەوەی نەخۆشخانەکان و دابینکردنی قەرەوێلەی پێویست بۆ توشبوانی ڤایرۆسەکە.