پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پاسپۆڕتی سلێمانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لە کاتی وەرگرتنەوەی سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت .

ئەمرۆ شەممە ١٣ یتشرینی دووەم، ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە  بۆ ماوەیەک تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١١/١٨) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٣:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٧:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

 

 



PM:09:29:13/11/2021