فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی لەبارەی ڕێگریکردن لە گەشتكردنی خێزانی لاهور جەنگی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ڕێگری لە هاوسەر و منداڵەکانی لاهورشێخ جەنگی نەکراوە".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" خێزان و خانەوادەی لاھور جەنگی خۆیان نەیان ویستووە لە بەشی تایبەتی (vip)ەوە سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن".
جەختیشیکردەوە، ھیچ کەسێک رێگر نەبووە لێیان لە سەفەرکردنیان لەو بەشەوە، ئەوان خۆیان نەیانویستووە لەو بەشەوە گەشت بکەن، بەڵکو ھەواڵی دروست ئەمەیە و ھەر دەنگۆیەکی دیکە لەو بارەیە رەتدەکەینەوە.
ئەمڕۆ له بهشێک لە تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان دهنگۆی ئهوه بڵاوكرایهوه كه رێگە نەدراوە خێزانی لاهور جەنگی لە بەشی تایبەتی (vip) فڕۆكەخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی سهفهری دەرەوەی وڵات بكەن.