هەولێر.. هاوڵاتییەک بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کەسێکی تر راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، بنكەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ن. م. ص) دەستگیركرد.

ئاشکراشیکرد: بەپێی ماددە (٣٩٣) لە یاسای سزادان، بڕیاری قۆڵبەستكردنی هەبوو، تۆمەتباری ئاماژەپێدراو، بەپێی هەمان ماددە درایە دادگا و ڕاگیرا.

ماددەی (٣٩٣)ی یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بەو تۆمەتبارانەی كە تاوانی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر كەسی بەرامبەر ئەنجام دەدەن، بەپێی یاساكە هەر کەسێک بەبێ رەزامەندی بەرامبەرەکەی سێکسی لەگەڵدا بکات سزا دەدرێت بە بەندكردنی هەتاهەتای یان بەندكردنی كاتی.


PM:03:12:16/11/2021