"نوێنەرایەتییەک بە دەنگ و پەنجەمۆری ساختە بەدەستبهێنرێت هەر دەبێت وڵات بەرەو کارەساتببات"

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵی دادگەری دەڵێت " عەیبەیەکی گەورەیە کە ئەو ڕێژە زۆرە لە پەنجەمۆری ساختە بەتەنها لە پارێزگای هەولێر ئاشکرا بووە ".

ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند.


" ئەمە ئەو ساختەکارییە مونەزەمەیە کە دەسەڵات لەپێناو بەرزکردنەوەی دەنگی خۆی و کەمکردنەوەی دەنگی ڕکابەرەکانی ئەنجامیداوە، ئێمە پێشتر و لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی ئەو ساختەکارییانەمان بۆ ڕایگشتیی ئاشکراکرد و ئەوەتا ئێستا کۆمسیۆن و میدیاکانیش بەڵگەکانیان کەوتۆتە بەردەست، هەروەها عەیبەیەکی گەورەیە کە ئەو ڕێژە زۆرە لە پەنجەمۆری ساختە بەتەنها لە پارێزگای هەولێر ئاشکرا بووە".

وتیشی "نوێنەرایەتییەک بە دەنگ و پەنجەمۆری ساختە بەدەستبهێنرێت، هەر دەبێت هەموو ڕۆژێک وڵات بەرەو کارەسات و دۆخی خەڵک لەوپەڕی بێهیواییدا بێت کە ئەنجامەکەی لە سنورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دەردەکەوێت".

 



PM:02:34:17/11/2021