وێنەو ڤیدیۆی هەیفا وەهبی لە ئاهەنگی شاجواندا ئاگر دەکاتەوە

دوێنی هەیفا وەهبی لە ئاهەنگێکی شاجواندا بە جلێکی رەشەوە دەردەکەوێت و بە جوانییەکەی ئاگر دەکاتەوە.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەو ڤیدیۆی بڵاوکراوەتەوە لە کاتی چوونی بۆ ستۆدیۆکانی (م تی ڤی) بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی  شاجواندا، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بۆتە مایەی سەرسامی فانەکانی.

نهێنی جوان مانەوەی هەیفا وەهبی بووەتە پرسی بەشێک لە خانمان و لە بەشێکی زۆر لە پرۆگرامەکان هەمان پرسیاریشی ئاراستە دەکرێت، بێگومان بەشێکی سەرەکی جوانی لە ئێستادا نەشتەرگەریە جوانکاریەکان و بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جێبەجێکردنی هەندێک رێنماییە بۆ پاراستنی جوانیان.

بەپێی زانیارییەکان، هەیفا وەهبی یەکەم هەنگاوی کە زۆر پەیڕەوی دەکات کرێمی شێدار کردنەوەی پێستە، تا تووشی وشک بوونەوە نەبێت هاوکات بەکارهێنانی کرێمی ژێر چاوی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی تا چرچ نەبێت، جگە لە کاتی پێویست نەبێت ماکیاژ کەم بەکاردەهێنێت تا پێست و دەموچاوی ماندوو نەبێت و بریقەی لەدەست نەدات.

هەیفا هەفتانە 5 رۆژ راهێنانی وەرزشی دەکات لەپێناو جوان مانەوەی جەستە و پێست و پاراستنی تەندروستی، هاوکات بایەخ بە خواردنی تەندروست وەک ڤیتامین و پرۆتینەکانی دەدات و کەمترین چەوری دەخوات، جگە لە خواردنەوەی 2 لیتر ئاو رۆژانە و خەوی باش.

هەیفا ناسراوە بەوەی هەمیشە بێ گوێدانە کەلتور و دابونەریتەکان جلوبەرگ بپۆشێت و هیچ سنورێکی نییە، لە رابردووشدا بەو هۆیەوە چەندین جار تووشی گرفت بووە، ناوی لەناو لیستی 100 خانمە کاریگەرەکەی جیهاندایە.

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



AM:12:36:18/11/2021