له‌دوا دیداری له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا‌و سڕی سوره‌یا، سه‌رۆکی پاڕتی کرێکارانی کوردستان، په‌یام بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌نێرێت‌و داوایان لێده‌کات کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستن و له‌سه‌ر هێرشه‌کانی داعش‌یش له‌دژی کوبانی، داوا له گه‌نجان و گه‌لی کورد ده‌کات ئه‌و شاره بپارێزن.
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری HDP ی ئه‌سته‌نبوڵ و جێگری هاوسه‌رۆکانی HDP له‌باره‌ی ناوه‌رۆکی دیداره‌که‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان به ANF راگه‌یاندووه ئه‌وان بۆماوه‌ی سێ کاتژمێر و نیو له‌گه‌ڵ ئۆجالان کۆبوونه‌ته‌وه.
سوره‌یا ئۆنده‌ر وتیشی " له‌په‌یامه‌که‌ی بۆ تاڵه‌بانی سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌واڵ پرسینی ته‌ندروستیه‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و وتی ( بیستوومه دۆخی ته‌ندروستی ئێوه به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت ، هه‌ربۆیه زۆر خۆشحاڵم ). له‌هه‌ردوو په‌یامه‌که‌دا ده‌ستنیشانی کرد که روودا و گۆرانکارییه‌کانی ئه‌و دواییه به‌په‌له پێویستی به سازکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه . داواشی کرد له‌و بواره‌وه کاروخه‌باته‌کان به‌زووترین کات بگه‌نه ئه‌نجام" .
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر راگه‌یاند که ئۆجالان ئۆجالان ستایشی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی کرد که له‌پێناوی به‌یاسایی کردنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری هاوکاربوون و راگه‌یاند که "ده‌بێت حکومه‌تیش ده‌ست به‌گۆرانکاریه‌کان بکات و به‌شێوه‌یه‌کی کرده‌یی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌نگاو بنێت".
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر رایگه‌یاند که ئۆجالان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و کۆبانێ زۆر تووره‌بوو و وتی " له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بانگه‌وازی له گه‌له‌که‌مان ، گه‌نجانمان ، ده‌زگاکان و هه‌موو هێزه دیموکراتییه‌کان ده‌که‌م که له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیمان سه‌فه‌ربه‌رببن ."
ئۆنده‌ر ئاماژه‌ی بۆئه‌وشکرد که ئۆجالان ره‌خنه‌ی توندی له‌و هێزانه گرتووه که ده‌رفه‌ت به چه‌ته‌کان ده‌ده‌ن و ئه‌و هۆشیاریه‌ی دا :" له‌به‌کارهێنانی مافی پاراستنی ره‌وامان هیچ کاتێک هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه نانێین . ده‌بێت هه‌موو که‌سێک ئه‌مه باش بزانێت ."
دیداره‌که رۆژی 10 ی ته‌موز له ئیمرالی ئه‌نجامدرا.