لاهور جەنگی هەڵوێستی خۆی لەسەر پێکهێنانی حزب یەکلاییکردەوە


لە نوێترین لێدوانی لاهور جەنگی هاوسەرۆکی بێ دەسەڵات کراو رایگەیاند" لەئێستادا هیچ بیرۆکەیەکی نییە بۆ دروستکردنی حزب و لیست بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو"، تا ئێستاش خۆی بە هاوسەرۆکی یەکێتی دەزانێت.

ئەمڕۆ ١٩  ی تشرینی دووەم، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، لاهور شێخ جەنگی لە بارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانی و لابردنی لە هاوسەرۆکی، رایگەیاند "ئەوەی کراوە لەدەرەوەی پەیڕەو کراوە و لێی دەگەڕێم بۆ حزب بۆ چارەسەرکردنی، پێویستە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبێتەوە".

هەروەها وتیشی " تا ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتیم، هەرچەندە زۆر خۆشە کەسێکی ئاسایی بێت".
  
سەبارەت بە دروستکردن لیست بۆ هەڵبژاردن، یان حیزبەوە، لاهور جەنگی دەڵێت "هیچ بیرۆکەیەکی وام نییە لەیەکێتی بچمە دەرەوە، بەڵام ئەمە دەکەوێتە سەر ئەوەی یەکێتی منی دەوێت یاخود نا".  

ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری دا لاهور جەنگی و چوار ئەندامی سەرکردایەتی لە ریزەکانی یەکێتی دوربخرێنەوە. 



PM:11:40:19/11/2021