"تەکلیفی گەڕانەوە لەسەرکردە ناڕازییەکان دەکەین بۆ ناو گۆڕان"

ئەندامێکی دەست لە کارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان کە لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هیچ کورسیەکی بەدەست نەهێنا ئاسان نیە، بڕیاری قورسی دەوێت". 

سەفین مەلا قەرە ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرکردەی دێرینی یەکێتی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" گۆڕان سەرقاڵی دروستکردنی دەستەیەکە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی، ماوەتەوە جڤاتی نیشتیمانی متمانە بەدەستەکە بدات". 

سەفین مەلا قەرە پێیوایە هەستانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاسان نیە، بڕیاری قورس و ماندوبوونی دەوێت و دەڵێت" هەڵسوڕاوەکانی گۆڕان ماون، بەڵام دەنگدەری گۆڕان لە سیاسەتی ناڕازی بووە و نەچووە بۆ دەنگدان، دەبێت دەنگدەرەکان ئاشت بکرێنەوە و متمانەیان پێبدرێتەوە". 

لەسەر هەوڵەکانی گۆڕان بۆ ئاشتکردنەوەی سەرکردە ناڕازییەکان لە بزووتنەوەکە، ناوبراو باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەی جڤاتدا، بڕیاردرا بە فەرمی سەردانی سەرکردە ناڕازیەکان بکرێت و تەکلیفی گەڕانەوەیان لێبکرێت، گەر نەگەڕانەوە، دواتر ڕایدەگەیەنین ئامادەی گەڕانەوە نین و بڕیاری تر دەدەین. 


PM:07:31:21/11/2021