رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف بڵاویکرده‌وه که به‌ڵگه نهێنییه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مه‌ریکا cia پێش ئه‌وه‌ی ماندیلا بگیرێت و دوای ئازادکردنیشی سیخوری به‌سه‌ره‌وه کراوه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه ماندیلا که کانوونی یه‌که‌می ساڵی پار کۆچی دوای کرد، سیخوڕی له‌سه‌ر کراوه پاش ئه‌و سه‌ردانه‌ی که له‌ساڵی 1991 دا بۆ ئه‌مه‌ریکا کردی.
ئه‌و ده‌مه بۆ ده‌زگای سیخوڕی گرنگ بووه که چاودێری ئه‌و گرووپانه بکرێت که دژی ره‌گه‌زپه‌رستی بوون له‌وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.