سەرۆکی نەوەی نوێ: کەمینەکانی پەرلەمان نوێنەرایەتی چەند حزبێکی دەسەڵاتدار دەکەن

‌‌شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" زۆربەی ئەوانەی بە ناوی کەمینەکانەوە لە پەرلەمانن نوێنەرایەتی چەند حزبێکی دەسەڵاتدار دەکەن، چارەسەریش ئەوەیە لیستی دەنگدانی تایبەت بەو پێکهاتانە هەبێت". 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەکارهێنانی پێکهاتەکان و کەمینە ئاینیەکان لە لایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم و عێراق بووەتە دیاردە، زۆربەی ئەوانەی بە ناوی کەمینەکانەوە لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستانن، نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی چەند حیزبێکی دەسەڵاتدار دەکەن. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چارەسەر ئەوەیە لیستی دەنگدانی تایبەت بەو پێکهاتانە هەبێت و تەنها خەڵکی خۆیان بۆیان هەبێت دەنگ بدەن بە کاندیدی خۆیان، نەک فەوج و لیوا چەکدارەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان. 


PM:08:10:21/11/2021