وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە بارەی دەرماڵەی خوێندکاران رایگەیاند" هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە رێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران" .
سه‌باره‌ت به ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لە روونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاند، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره(١٠١٨) له رۆژی ١١/٢/٢٠٠٤بههۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران ڕاگیراوه.
هەروەها هاتووە " پێش ٢٠١٤ دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مانه‌وه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دانراوه و هه‌ر له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه خهرجكراوهو به هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه نییه".
وەزارەتی دارایی دەڵێت بڕینی دەرماڵە بەم جۆرە بووە:
یەكەم: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠١٨) لە بەرواری ١١ی ٢ی ٢٠١٤، بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران راگیراوە.
دووەم: پێش ٢٠١٤ دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مانه‌وه "تخصیصات" بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خه‌رجكراوه و به هیچ جۆرێك نه‌هاتووەته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه نییه.
سێیەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە رێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران .
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە دوێنێ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی پێدانی دەرماڵە گردبوونەوە و داوای دەرماڵەکانیان کرد و ئەمڕۆش لە گردبوونەوە بەردەوام بوون بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە داری کارەبایی و گازی فرمێسک هەوڵی بڵاوەپێکردنیان درا و بەو هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.