ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و له سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە سلێمانی خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەردوو پۆلسی چالاکە مەدەنییەکان کە دابڕابوون لە هێزەکانیان.
ئەمە دوای ئەوەدێت ماوەی سێ ڕۆژە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و ئەمڕۆش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشتر خۆپیشاندانەكان بەڕێوەدەچن و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه و له سلێمانیش هێزه ئه‌منیه‌كان رووبه‌روی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و غرژیو ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولادا دروست بوو، کە بەهۆیەوە مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی یه‌كێتی سوتێنرا، له‌شاری دهۆكیش رێگری له ڕاگەیەندکاران كرا رومالی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و له‌شاری كۆیه‌ش هه‌ره‌شه‌ی فه‌سلكردن و درانه دادگا له‌قوتابیان كرا.