سەر لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بە تۆمەتی "ئاژەوەگێڕی و بەلاڕێدا بردنی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان" سکرتێری ڕۆژنامەوانی لاهور جەنگی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەستگیرکرا.
میدیاکانی نزیک لاهور جەنگی ڕایانگەیاند" کە
ئەمشەو هیزێكی دەمامكدار لە شاری سلێمانی و لەنێو ماڵەكەی خۆیدا كاروان عەلی شامار سكرتێری رۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگییان بەرەو شوێنێكی نادیار رفاند".
تائێستا لایەنە ئەمنییەکان دەربارەی "دەستگیرکردن یان ڕفاندنی" ناوبراو هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بهپێی زانیارییەکان، هۆکاری "دەستگیرکردن یان ڕفاندنی" سكرتێری ڕۆژنامەوانی لاهور جەنگی بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، کە هانى خۆپیشاندهرانى داوه.