مەکۆی گۆڕان و کۆشکێکی پۆلیسی هاتوچۆ لەناو
بازاڕی سەیدسادق و فەرمانگەیەکی حکومی سوتێندرا.
ئەمڕۆ نارەزایەتی خوێندکاران بەشێکی
شار و شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستانی گرتەوە و هاوکات لە سەیدسادق کۆشکێکی پۆلیسی
هاتوچۆ و مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان سوتێندرا و لە شارۆچکەی پیرەمەگروونیش فەرمانگەیەکی حکومی سوتێندرا.
ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی چوارەمە خۆپیشاندانی خوێندكاران
بۆ داواكردنی دەرماڵەی خوێندکاران بەردەوامە، لە سلێمانی ناڕەزایەتییەكان گوازرانەوە
بۆ بەردەم سەرای ئازادی و لە هەولێریش خۆپیشاندان لە فراوان بووندایە و ئەمڕۆ
لە بەشێکی دیکەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەستی پێکرد.