دوای ئەوەی خوێندکاران شوێنی خۆپیشاندانیان گواستەوە بۆ بەردەمی سەرای سلێمانی دووبارە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو.
دوای نیوەڕوی ئەمڕۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ دەربڕینی ناڕەزای خۆیان لە بەرامبەر پێنەدانی دەرماڵەکانیان خۆپیشاندانیان بردە سەرای سلێمانی و دوای کۆنترۆڵ کردنی سەرای سلێمانی لەلایەن خوێندکارانەوە، هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسك ڕێژ هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان دا و ئەوەش ئاڵۆزی زیاتری لێ كەوتەوە و دووبارە گرژیو ئاڵۆزی لە نێوان خوێندکاران و هێزەهەمنییەکان دروست بوو.