بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقەیەکی زۆر لە گردی سەرچنار نزیک ماڵی لاهور جەنگی کراوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی تشرینی دووەم تەقەیەکی زۆر بۆ ماوەیەکی کەم کراوەو دوای کپ بۆتەوەو بێدەنگی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوەتەوە.

شەیەتحاڵێک لەو گەرەکەی شاری سلێمانی بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند " تەقەکردنەکە نزیکی کاتژمێر ٢:٤٥ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووەو ماوەی چارەکێکی خایاندووەو زیاتر چەکی سووکی تیا بەکارهاتووە.

بەپێی بۆچوونی ئەو شایەتحاڵە تەقە بەسەری ماڵی لاهور جەنگیدا لە گردی سەرچنار کراوەو پاسەوانەکانی ئەویش وەلآمیان داوەتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی تەقەکردندا هێزێکی زۆر کە سەر بەلاهور جەنگی بوون لەو گەڕەکە بڵاوەیان پێکراوەو، چوونەتە سەر ئەو هەیکلی خانووانەی کە تەواو نەکراون لەو گڕەکە، هەروەها ئۆتۆمبیل مێگەزمینیش بە چەکەوە بە گڕەکەکەدا بڵاوکراونەتەوە، تا ئێستاش ئەو ناوچەیە بەچەکدار و مەدەنی قەرەباڵغن کەسەردانی ماڵی لاهور جەنگی دەکەن.

ئەم رووداوەی ئەمشەو دوای ئەوە دێت کە شەوی پێنج شەممە عەقید موراد کانی کوردەیی و دوو پاسەوانی و یەکێک لە هێزە ئەمنیەکان لە رانیە کوژران، ئەو ئەفسەرە سەر بە باڵی لاهور جەنگی بوو.





AM:08:38:27/11/2021