سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیارە سبەینێ یەك وەزارەت مووچە وەربگرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" سبەینێ یەکشەممە مووچەی مانگی (١١)ی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت". 

سەرچاوەکەی دارایی هەرێم وتیشی" دابەشكردنی مووچە بەپێی میكانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم مووچەی وەرگرت و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتووشدا وەزارەتەكانی دیكە مووچە وەربگرن.


PM:03:41:27/11/2021