ئێوارەی ئەمڕۆ تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە بێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٥٦٣) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٣٦٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ٨٤ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٧٧٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٠ هەزار و ٩٧٨ كەسیان چاكبونەتەوە.