پاسەوانێکی تری موراد کانی کوردەی گیانی لەدەستدا

بەهۆی ئەو شەڕەی شەوی پێنج شەممە لە نێوان (عقد موڕاد کانی کوردەی) و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا کە تێیدا خۆیو دوان لە پاسەوانەکانی گیانیان لەدەستدا ئەمشەو پاسەوانێکی تری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا دوای ڕوو بەڕووبوونەوەکە باسی لەوەکرد، ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا، بەڵام ئەفسەرەکە پاسەوانەکانی رووبەڕوی یاسا بوونەوە و لە ئاکامدا (موراد کانی کوردەیی) و دووان لە پاسەوانەکانی کوژران.

 

خانەوادەی موراد کانی کوردەیی ڕایانگەیاند "تا ئەو کاتەی بڕیاردەر و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ئاشکرا نەکرێن و رادەستی یاسا نەکرێن، پرسە بۆ کوژراوەکانمان دانانێین."

 

راشیانگەیاند، "یەکێک لە ھاورێکانیشی بەناوی فرسەت قادر رفێندراوە و چارەنوسی نادیارە."

 

لاهور جەنگی لەسەر رووداوی کوژرانی موراد کانی کوردەیی ڕایگەیاند، "داوا لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و هیچ پەرچەکردارێک نەنوێنن تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبنەوە کە لێکۆڵینەوە ناکرێت و ئەنجامدەرانی ئەم کارە دەستگیر ناکرێن.

 



PM:09:18:27/11/2021