سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان هاککرا

سایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لەلایەن گروپێکی هاککەرەوە هاککرا و پەیامیان بۆ حکومەت هەیە.

ئەمشەو شەممە ٢٧ی تشرینی دووەم، سایتی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەلایەن گروپی ١٨٨٧ ئەوە هاککرا ودوای هاککردنی سایتەکە، گروپە هاککەرەکە لەرێگەیەوە هێرشی توند دەکەنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزدا دەڵێن " ئامادەبە بۆ گەورەترین ئاژاوە کە لە رەگەوە دەرت دەهێنێت".

لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هەمان گرووپەوە سایتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش هاککرا.


 



PM:11:03:27/11/2021