لەلایەن پاسەوانی فەرمانگەیەکی حکومی کەسێک دەکوژرێت

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "کەسێک ویستوویەتی بڕواتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشیکردووەتە سەر پاسەوانەکان و دواتر روبەڕوبوونەوە روویداوە و پاسەوانەکان کەسەکەیان کوشتووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، " سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر ٦ کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشیکردووەتە سەر پاسەوانەکان دواتر ڕووبەڕوو بوونەوە لە نێوانیاندا ڕووی داوە و لە ئەنجامدا لەسەکە گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە."

 

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەوە دەستیپێکردووە.

 

 



PM:11:32:27/11/2021