پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران کۆبووەوە

ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بە ئامادەبوونی چەند لایەنێکی بەرپرس تایبەت بە خۆپیشاندانی خوێندکاران.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە،  ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆکانی سلێمانی و پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەڕێوەبەرەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و ناوخۆ و پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان.

جەختی لەوەشکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەسەر داوای ڕەوای خوێندکاران و هەماهەنگیی هەموو لایەکرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی یاساییانە و مەدەنییانە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بۆماوەی چووار ڕۆژ خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لەسلێمانی، هەولێر، گەرمیان، هەڵەبجە، سۆران، رانیە و چەند ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد دەرماڵەی خوێندکاران بگەڕێنێتەوە کە ماوەی چەندین ساڵە راگیراوە.

 



PM:03:48:29/11/2021