نرخی دەرمان گران دەبێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند "بە پێدانی ستیكەری دەرمانە بەكەرتی تایبەت هەر حەب ودەرمانێك سێ بۆ چوار هەزار دیناری دەچێتە سەر و ئەمەش لەسەر هاوڵاتیان گران دەبێت".

 

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد بە بە ڵگەوە لایانە، گەندەڵیيەكی گەورە لە سێكتەری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی دەكرێت و حكومەت بەنیازە ستیكەری دەرمان بداتە كەرتی تایبەت .

 

وتیشی"بە پێدانی ئەو سێكتەرە بە كەرتی تایبەت ئەو كاتە هەر حەب و دەرمانێك سێ بۆ چوار هەزار دیناری دەچێتە سەر و ئەمەش لە سەر هاووڵاتیان گران دەبێت".

 

باسی لەوەشکرد، متمانە و هیوامان بەدەسەڵاتی دادوەری و قەزا نەماوە، كە ڕووبەڕووی ئەو ستەم و نادادیە ببنەوە، كە لەخەڵكی كوردستان دەكرێت، بۆیە ناچارین ناوی هەموو ئەو كەسانە ئاشكرا بكەین، كە دەستیان تێكەڵكردووە لەگەڵ كەرتی تایبەت یاری بەژیانی هاوڵاتیان دەكەن لە هێنانی دەرمانەوە.

 

باسی لەوەشكرد، كە ئێشتر حكومەت ستیكەری لە دەرمانەكان دەدا ، ئەوكاتەی لە كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان پەسەند دەكرا، بەڵام ئێستا ئەو پڕۆسەیە دراوە بە كەرتی تایبەت ، ئەمە یەكێكە لە بارگرانییەكانی سەرشانی هاووڵاتیان .



PM:06:25:29/11/2021