(سپی) ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دەنگدانی گشتی ١٠ی مانگی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە کەمێک پێش ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە. ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

پارتی دیموكراتی كوردستان: 31 كورسی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 17كورسی + دیلان غەفور

نەوەی نوێ: 9 كورسی 

یەكگرتوو: 4 كورسی

كۆمەڵ: 1 كورسی

......................

رەوتی سەدر: 73 كورسی

تەقەدوم ( محەمەد حەلبوسی): 37 كورسی

دەوڵەتی یاسا ( نوری مالیكی) : 33 كورسی 

هاوپەیمانی فەتح ( هادی عامری): 17 كورسی

عەزم (خەمیس خەنجەر): 14 كورسی

ئیمتیداد: 9 كورسی


PM:06:20:30/11/2021