"پارێزەر ئومێد پاڵانی لەسەر لایك و كۆمێنت سزا درا"

پارێزەرێكی ناسراوی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت" سەندیکای پارێزەران لەسەر بنەمای جیاوازی بیرو ڕا پارێزەران لە پیشەی پارێزەرایەتی ڕادەگرێت". 

پارێزەر ئومێد پاڵانی کە پارێزەرێکی ناسراوی پارێزگای هەولێرە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو پارێزەرانە دەکاتەوە" کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو سزادراون لە لایەن ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە سەر ڕەخنەگرتن و جیاوازی بیرو ڕا و ئازادی رادەربڕین و لە سەر نوسین پۆست و کۆمێنت پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی ڕایگشتی بجولێنین". 

ئەو پارێزەرە لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، ناکرێت لە سەر ڕەخنە و کۆمێنت و بیروڕای جیاواز ئەنجومەنی سەندیکا دەست بۆ ڕسق و نانی پارێزەران ببات و بیبڕێت و ڕایان بگڕێت لە پیشەی پارێزەرایەتی.

دەشڵێت" ئەم کەیسە نابێت لێ بێدەنگ بین و تێپەڕێت بەڵکو دەبێت سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادار بکەینەوە لەم ناحەقیەی کە ئەنجوومەنی سەندیکا ئەنجامی دەدات". 

هاوکات لای خۆشیەوە پارێزەر ئاسۆ هاشم نوسیویەتی" پارێزەر (ئومێد پاڵانی) لەسەر كۆمێنت نوسین سێ مانگ لە كاری پارێزەرایەتی راگیرا، لەسەر كۆمێنت و لایك سەندیكای پارێزەران چەندین پارێزەری سزاداوە". 


AM:09:22:01/12/2021