بزوتنەوەی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق لەسەر ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی بڵاوکردوە و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، کە ڕێگری بكه‌ن له‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی سه‌ر سه‌رۆكی وڵات و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و رووبه‌ڕویان ببنه‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق ئێوارەی ئەمڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له پێشهاتێكی مه‌ترسیداردا ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌زگا یاسادانان و جێبه‌جێكردن كه له قۆناغی ئێستای ئیفلیجدا ده‌ناڵێنن، ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت ده‌بنه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به ده‌ركردنی بڕیاری سیاسی تۆمه‌تبارده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه هاتوه كه ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئاشكراكردنی ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، پارتی دو كورسی له‌ده‌ستبدات و ماف بۆ كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كان گه‌ڕایه‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، سه‌ركۆنه‌ی زیاده‌ڕۆیی بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ین، به‌هۆی چه‌سپاندنی ستونه‌كانی دادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و عێراقه‌وه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه ڕێگری له‌و زیاده‌ڕۆییانه بكه‌ن و رووبه‌ڕویان ببنه‌وه، په‌نا بۆ عه‌قڵ و لۆژیك ببه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له به‌رچاو بگرن كه له لایه‌ن دادوه‌ری دادپه‌روه‌رانه و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه پارێزراوه و بیخه‌نه سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبایه‌تیه‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ، مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبۆوە و له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بە بڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بە مەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو".
لای خۆشیەوە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا وتی" سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباره‌كانیان نه‌كردوه، به‌ڵكو پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراوه‌یی كۆمسیۆنیان كردوه".
لە بەرامبەریشدا ئەمین بابا شێخ وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی باسی لەوەکرد، دڵنیاین وه‌رگرتنه‌وه‌ی دوو كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ره‌وای یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كوردستانه، به‌تانه و رێكاری یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی، واتا ئه‌م پێشێلكارییه به رێكاری یاسایی راستكراوه‌ته‌وه.