ئێوارەی ئەمڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ڤیلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا کۆبۆوە و لە دیدارەکەدا رایگه‌یاند" هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه له عێراق به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر و به‌شێك نابێت له كێشه‌كان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له میخائیل به‌گدانۆڤ نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌ی ڕوسیا كرد كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی هاوبه‌شی دیپلۆماسی، سیاسی و ئابوریی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان کرد، لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا باسیان لە دۆخی عێراق و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامه‌كان كرد و دید و خوێندنه‌وه‌یان بۆ داهاتوی پرۆسه‌ی سیاسی و دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێكرد و تیشكیان خسته‌سه‌ر ڕوداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراقیش هه‌یه و جێی بایه‌خی ڕوسیان، وه‌ك دۆخی سوریا و چه‌ند پرسێكی دیكه، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌گدانۆڤ باسی له دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه كرد.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی دوپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه له عێراق به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر و به‌شێك نابێت له كێشه‌كان و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین لایه‌نه شیعییه‌كان ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا دواتر به پێی ڕێكاره یاسایی و ده‌ستورییه‌كان پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌ت ده‌ستپێ بكات، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌مو لایه‌نێك د‌رك به هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه بكه‌ن و كار بۆ ئارامی سه‌قامگیری بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی دۆخی سوریاش ناوبراو ڕونیكرده‌وه، دۆخ و قه‌یرانی سوریا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا هه‌یه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ڕون بوه كه پێویسته كورد له چوارچێوه‌ی سوریادا كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و بونی تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیانی به پێویست و گرنگزانی.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، هه‌ردوولا باسیان له لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراقى - ڕوسی كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گرنگه هه‌رێمی كوردستان له‌و لیژنه‌یه سودمه‌ند بێت، سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه‌ش تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی وڵاتانی ناوچه‌كه و هێزه جیهانییه‌كان به پێویست زانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، چونكه كێشه و قه‌یرانه‌كان له ناوچه‌كه به ته‌نیا هێز و لایه‌نێك چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌لكو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكاری هه‌مه‌لایه‌نه پێویسته و هه‌ردولا كۆك بون كه داعش هێشتا له عیراق و سوریا و ناوچه‌كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه.